لیژنەی ئەمنی وەڵامی هۆشدارییەک دەداتەوە سەبارەت بە هەڵهاتنی داعشەکان لە زیندانەکانی عێراق

بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئەمنی لەپەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات ڕایگەیاند کە سەرجەم زیندانیەکانی عێراق ئەمنییەتی تەواویان هەیە و پارێزراون و مەحاڵە هیچ زیندانییەک بتوانێت هەڵبێت لە زیندان.

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای عێراقییەکان ئەو ئەندامەی لیژنەی ئەمنیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “زیندانییەکانی عێراق لەژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکاندان و زیاتر لە بازنەیەکی ئەمنی چاودێری ئاسایسی زیندانەکان دەکات و ڕێگری لە هەڵهاتنی زیندانییەکان دەکات”.

سەبارەت بەو زیندانییانە لە سوریان وتی، “ژمارەیەک لە زیندانییەکان لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی سوریان و پێویستە حکومەت بەتەواوی کۆنترۆڵی سنورەکان بکات بۆ پاراستنی سەروەری عێراق”.

بەدر زیادی دەڵێت، “ئەرکی سەرشانی هەموومانە هێزە بیانییەکان لە عێراق بکەینە دەرەوە، وڵاتەکەمان لە هەموو هێزێکی بیانی بەتاڵ بکەین”.

پێشتر جەنەراڵ کینیس ماکینزی فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا هۆشداریدا لە هەوڵی زیندانییە داعشەکانی ناو زیندانەکانی عێراق و سوریا بۆ هەڵهاتن.

ماکینزی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، “پێویستە هاوکاری و پاڵپشتییەکانمان بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش زیاتر پەرەپێبدەین و ڕێگە بە پەرەسەندنی بیروباوەڕە توندڕەوییەکان نەدەین”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری میلان داهاتوی ڕاهێنەر و زڵاتان و چالهانگلو دۆناروما یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئەمساڵ یادەكانی "كیمیاباران و ئەنفال" چۆن دەكرێنەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share