كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی 94.4%ی دەنگەكانی لە پارێزگاكان ئاشكراكرد، بەپێی ئەنجامەكان:
– دەنگەكانی پارێزگای كەركوك
* كەركوك هێز و ئیرادەكانە 139 هەزار و 373 دەنگ
* لیستی عەرەبی 98 هەزار و 174 دەنگ
* بەرەی توركمانی 72 هەزار و 281 دەنگ
* قیادە 29 هەزار و 430 دەنگ
* پارتی 46 هەزار و 749 دەنگ
* لیسی عروبە 46 هەزار و 65 دەنگ
* نەوەی نوێ 24 هەزار و 620 دەنگ
* كەركوكنا 21 هەزار و 114 دەنگ
* مەشخەلی كەركوك 6 هەزار و 655 دەنگ
– لە دیالە یەكێتی 23 هەزار و 715 دەنگی بەدەستهێناوە
– لە واست لیستی (واسط اجمل) پلەی یەكەم و، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (نوری مالكی) دووەمی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
– لە نەجەف هاوپەیمانی (نبنی) پلەی یەكەم و، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (نوری مالكی) دووەمی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
– لە قادسیە هاوپەیمانیی (نبنی) پلەی یەكەم و، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (نوری مالكی) دووەمی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
– لە ئەنبار هاوپەیمانیی تەقەدوم پلەی یەكەم و، هاوپەیمانیی (الانبار هویتنا) پلەی دووەمی هێناوە.
- لە بەغداد هاوپەیمانیی تەقەدوم پلەی یەكەم و، هاوپەیمانیی (نبنی) پلەی دووەمی دەنگەكانیان هێناوە.