ڕێنماییەکانی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان ئاشکرا دەکرێت

بەپێی بڕیاری لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سبەی 7 ی شوبات دەرگای خوێندنگەکان بۆ پۆلەکانی یەک تا 11 دەکرێتەوە و وەزارەتی تەندروستیش چەند ڕێنماییەکی داوەتە وەزارەتی پەروەردە بۆ کردنەوەی خوێندنگەکان.

بەپێی ڕێنماییەک خوێندکار دەبێت ماسک ببەستێت و گەرمی پێو لەبەردەم دەرگای خوێندنگەکان هەبێت بۆ دیاریکردنی پلەی گەرمی خوێندکارەکان.

لە ڕێنماییەکی هەردوو وەزارەتدا هاتووە، ئەگەر لە یەک پۆلدا یەک حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبوو ئەوا بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دانیشتوانی پۆلەکە کەرەنتینە دەکرێن.

لە ڕێنماییەکی دیکەدا هاتووە، ئەگەر لە خوێندنگەیەکدا 5 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماربکرێت ئەوا خوێندنگەکە بۆماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتینە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنان رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن. بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی…
Total
0
Share