لەبارەی بەکارهێنانی پارە لە بەشێکی زانکۆی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

سەرۆکی بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگەیی، سەربە زانکۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ” داواکردنی ھاوکاریی لە سەرمایەداران و کۆمپانیا کارێکی نوێ نییە لەپاش سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی،  ئەوەی کراوە بە شەفافانە کراوە.

ڕۆژگار مستەفا، سەرۆکی بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگەیی لە زانکۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” ئەمڕۆ دەرچوویەکی پێشوی کۆلێژەکەمان بە ناوی (ھیوا نامق کەریم)  تۆمەتی بێبنەما و دوور لە ڕاستیی ئاراستەی ئێمە و کۆلێجەکەمان کردووە”.

لە ڕونکردنەوەی بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگەییدا هاتووە، “کۆمپانیایەک سەرەرای چاککردنی تاقیگەیەکمان، پێشنیاری دابینکردنی ئامێرێکی فۆتۆکۆپی کردووە بۆ خوێندکارانی بەشەکەمان و ناردنی لیستی ناو و ژمارەی خوێندکارانی بەشەکەمان، بە مۆرکراوی بۆ دیاریکردنی ژمارەی سودمەندبوان بووە، لەدەسەڵاتی فەرمی سەرۆک بەشدایە بە ھەر شێوەیەک بەگونجاوی بزانێت نوسراوی مۆرکراو بۆ لایەنی پەیوەندیدار بنێرێت، بە سوپاسەوە ئەو کۆمپانیایە بەڵێنی ھاوکاریکردنی داوە و دەرخستەی بۆ کارەکە کردووە بەمزوانە دەستبەکاردەبێت”.

ڕونکردنەوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ” لە ماوەی ڕابردوودا  چەند کۆمپانییەکی تریش هاوکاری بەشەکەمانیان کردووە و هەر لە چاککردنی سەقفی یەکێک لە هۆڵەکانی خوێندنی و چاککردنی تاقیگەو دابینکردنی سپلیت و بۆ یاخکردن و هەندێ کاری دیکە و لەئێستاشدا کۆمپانیایەک سەرقاڵی چاککردنی بەشی ناوەوەی هۆڵێکە لە هۆڵەکانی خوێندن”.

لە ڕونکردنەوەی ئەو بەشەی زانکۆی سلێماندا ئەوەشهاتووە، “ئێمە وەک بەش و کۆلێج هیچ شتێکی شاراوەمان نییە و بێمنەتین لە هەر کەس و لایەنێک بیەوێت بەدواداچوون بکات بۆ ڕاستی و دروستی بابەتەکە و  سەرجەم نوسراو و داواکارییە فەرمیەکانی کۆلێج لەلای خۆمان پارێزراوە”.

ڕونکردنەوەکەی ئەو سەرۆک بەشە لە کاتێکدایە، خوێندکارێکی کۆلێژی کشتوکاڵ بەتۆمەتی ناوزڕاندنی کۆلێژەکە، دوو ڕۆژ دەستگیرکراوە.

بابەتی پێشتر

لە پلەی گەرمای 42 دا... هاوڵاتییەک بەهۆی داڕمانی بەفر گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چیک هەژەندێکی گەورەی کرد و هۆڵەندای لە یورۆ کردە دەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share