پارێزگاری سلێمانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەپەیامێكیدا داوای یەكخستنی نێوماڵی كورد دەكات و دەڵێت، “كوردانی جوامێری خێرلەخۆنەدیوی بوێر بە هیممەت و هەڵمەتی كەركوك و موسڵ و خانەقین و ناوچە كوردستانییە لە كوردستان دابڕێنراوەكان كوردیان لە كەناری پاكتاوێكی دیموكراسیی پاراست.

راشیگەیاند، “زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە؛ ئەگەر ئیرادە مابێت و شكستمان ئەزموون كردبێت، لێرەوە لەگەڵ تێبینیی و نیگەرانیی و مەترسیی بەشدارینەكردنی وەك پێویست لە هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەكە و ئەنجامەكانیشدا، پیرۆزبایی تەواوبوزنی ئارامانەی هەڵبژاردنەكان دەكەین، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو لایەن و لیست و قەوارانە دەكەین كە بەهەر جۆرێك بوو بەشداربوون، پیرۆزبایی لە دەرچووەكان دەكەین”.

هەر لە پەیامەكەشیدا دەڵێت، “كوردانی جوامێری خێرلەخۆنەدیوی بوێر و دووربین و وردبین و بە ئیرادە و بە هیمەت و هەڵمەتی كەركوك و موسڵ و خانەقین و ناوچە كوردستانییە لە كوردستان دابڕێنراوەكان، كوردیان لە كەناری پاكتاوێكی دیموكراسیی پاراست، شكۆمەندانە رۆحیان بەبەری كوردایەتیی و گیانی نیشتمانیدا كردەوە، لێرەوە، سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی و وەفا و ئەمەكداریی و قەرزارباریی خۆمانیان بۆ دووپاتدەكەینەوە”.

بابەتی پێشتر

تۆڕی میدیایی ئێستا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

دوو بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دوای رووبەڕووبوونەوە بە برینداری دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share