بریندارێکی تری ڕووداوی هاتوچۆکەی خەلەکان گیانیلەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ بریندارێکی دیکەی ڕووداوی هاتوچۆکەی خەلەکان گیانیلەدەستدا، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو ڕووداوەوە گەیشتە شەش کەس.

لە ڕۆژی 22ی ئەیلول ڕووداوێکی هاتوچۆ لە خەلەکان ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، کە چواریان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

ئەمڕۆ یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی ئەو ڕووداوە، کە ناوی عەبدوڵا ئەحمەدە دوای چوار ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

ڕووداوی هاتوچۆکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی پیکاپ تۆیۆتادا بووە و بەو کەسەی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕووداوەکە گەیشتووەتە شەش کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی چارەسەركردنی ئاشتییانەی ئەو كێشانەیە كە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەكەدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی…
Total
0
Share