دوو بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دوای رووبەڕووبوونەوە بە برینداری دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی هەرێم دوای رووبەڕووبونەوە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیردەکات.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوای چاودێریکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە پێشینەی تاوانیان هەبووە و لەکاتی مامەڵەکردنیان بە ماددەی کریستاڵ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدەن، بەڵام تۆمەتباران بە بۆمبی دەستی و چەکی جۆری دەمانچە رووبەڕووی هێزەکە دەبنەوە و هەوڵی هەڵهاتن دەدەن.

دەشڵێت، لە ئەنجامدا هێزەکانی ئاسایش هەردوو تۆمەتبار بە برینداری دەستگیردەکەن و دەستدەگرن بەسەر بڕی زیاتر لە یەك کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share