باڵیۆزی ئەمریكا: هەڵبژاردنی پارێزگاكان پابەندیی عێراقییەكانی بە دیموكراسیەت دووپاتكردەوە

باڵیۆزی ئەمریكا دەڵێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نیشانەی پابەندیی عێراقییەكانە بە دیموكراسیەت.

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە گەل و حكومەتی عێراق دەكات بەرامبەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەلامەت، تەندروست و پارێزراو و رایگەیاند، هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاكژ بۆ دیاریكردنی ئایندەی كۆمەڵگایەكی دیموكراسی پێویستە.

وتیشی، “هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەم هەفتەیەدا ئاماژەیە پابەندیی عێراقییەكان بە دیموكراسیەت”.

رۆمانۆسكی ئەوەشی خستەڕوو، چاومان لەسەر كاركردنە لەگەڵ سەركردە خۆجێیە تازەهەڵبژێردراوەكان، بۆ پەرەپێدانی هاوبەشیی ئەمریكی-عێراقی بەرفراوان لە سەرتاسەری وڵات.

دوێنێ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی ناوەڕاست و باشوور بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی دابەشکراوی راگەیاند

بابەتی دواتر

تۆڕی میدیایی ئێستا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەرکوک.. ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت

کەمێک لەمەوبەر لە نزیک فەرش فرۆشەکانی بازاڕی حەسیرەکەی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک کە سیستمەکەی غاز بووە تەقییەوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share