وەزارەتی پەروەردە: قوتابخانەیەك لە سلێمانی و چوار لە هەولێر تەواوبوون و دەخرێنە خزمەتەوە

پەروەردەی هەرێم تەواوبوونی پێنج قوتابخانە و ژمارەیەك باخچەی ساوایان لە شارە جیاجیاكان رادەگەیەنێت و دەشڵێت، بەردی بناغەی حەوتی دیكە تەنها لە هەولێر دادەنرێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا، ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە (سێ قوتابخانەی ١٨ پۆلی و یەك قوتابخانەی ٩ پۆلی) و یەک باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە. جگەلە قوتابخانەیەکی دیکەی (١٢) پۆلی و قوتابخانەیەکی (٦) پۆلی لە کۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواو دەبن.

لە پارێزگای سلێمانی تەنها یەک قوتابخانەی ١٨ پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە.

هەرچی سەبارەت بە پارێزگای دهۆكە، بەپێی راگەیەندراوەكەی پەروەردە بەردی بناغەی دوو قوتابخانەی ١٨ پۆلی دادەندرێت.

لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی یەک قوتابخانەی ١٢ پۆلی دادەندرێت.

سەرەڕای زۆری ژمارەی ئەو قوتابخانانەی لە هەولێر تەواوكراون، پەروەردەی هەرێم ئاشكرایدەكات، لەو شارە بەردی بناغەی حەوت قوتابخانەی دیكە دادەنرێت كە شەشیان قوتابخانەی 18 پۆلی و ئەوی دیكەیان 9 پۆلی-یە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە…
Total
0
Share