لە ناحیەی بیارە چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

لەناحیەی بیارە لەکاتی هەڵکەندنی ناوچەیەکی شوێنەواریدا چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی وورد، لە رۆژی 9ی ئەم مانگە هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور لەناحیەی بیارە لەکاتی هەڵکەندنی ناوچەیەکی شوێنەواریدا چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

باس لەوەش کراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبگرن بەسەر 12 پارچە شوێنەوار و یەک ئامێری پشکنینی ناوچەی شوێنەواری و چەکێکی بێ مۆڵەتدا.

بەپێی راگەیاندراوەکە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 24ی شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی کەرکوک: چەند سکاڵایەکمان بەدەست گەیشتووە

بابەتی دواتر

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کەرکوکییەکان هەمیشە پێشەنگ بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهاندا بە بەرزی ماوەتەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو…
Total
0
Share