کۆمسیۆنی کەرکوک: چەند سکاڵایەکمان بەدەست گەیشتووە

وتەبێژی راگەیاندنی کۆمسیۆنی کەرکوک رایدەگەیەنێت، “چەند سکاڵایەکمان بەدەست گەیشتووە و توانیومانە تا 5٪ لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە بکەین کە کێشەی پەنجەمۆریان هەبووە”.

عەبدولباست دەروێش، وتەبێژی راگەیاندنی لقی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “چەند سکاڵایەک تۆمارکراوە و رەوانەی هۆبەی سکاڵاکان کراوە، هاوکات بۆ پێداچوونەوە بەو سکاڵایانەدا دوای گەیشتنی تەواوی کەرەستەکانی دەنگدان پۆلێندەکرێن و دواتر دەردەکەوێت سکڵاکان چیە و چ لایەنێک تۆماری کردووە”.

سەبارەت بە کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر ئەوەی خستەڕوو، “لە دەنگدانی گشتی ئەو کێشەیەمان هەبوو بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە کۆی 450 کەس تەنها دەمانتوانی 5٪ لێخۆشبوون بکەین، واتا لە نێوان 22 بۆ 23 کەس، دواتر ئامێرەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تۆماری نەدەکرد”.

ئەو وتەبێژەی کۆمسیۆن دەشڵێت، “لە کۆی 813 هەزار و 90 کەس 525 هەزار و 971 کەس بەشداری دەنگدانیان کردووە کە دەکاتە رێژەی 64.65٪”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەبارەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی تەواوی دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەربڕی.…
زیاتر ببینە

كازمی: پەسەندكردنی یاسای كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پەسەندكردنی یاسای “كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی” بە “هەنگاوێكی گرنگ بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری” ناوزەد…
Total
0
Share