خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە ئینگلتەرا یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیدز یونایتد دەکات، هەروەها یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر وێست برۆمیچ ئالبیۆن دەبێتەوە.

لە ئیسپانیا بەهەمان شێوە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی پلە یەک ئەنجامدەدرێن، سەرەتا بە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ڤیاڕیاڵ و لیڤانتی دەستپێدەکرێت و کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەش کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای دی ستیفانۆ لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و سێلتا ڤیگۆ ئەنجامدەدرێت.

خولی پلە یەکی ئەڵمانیا یەکێکی دیکە دەبێت لەو خولانەی لە دوای ئاهەنگەکانی سەریساڵ دەستپێدەکەنەوە، لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 14 یانەکانی بوروسیا مونشنگلادباخ و لایپزیچ بەرانبەر ئارمینیا بیلیفێلد و شتوتگارت یاریدەکەن.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 17)

تۆتنهام – لیدز یونایتد (3:30)

کریستاڵ پاڵاس – شیفێڵد یونایتد (6:00)

برایتۆن – وڵڤەرهامپتن (8:30)

وێست برۆمیچ ئالبیۆن – ئارسیناڵ (11:00)

 

لالیگا (هەفتەی 17)

ڤیاڕیاڵ – لیڤانتی (4:00)

ڕیاڵ بیتیس – ئیشبیلیە (6:15)

خیتافێ – بەلەد وەلید (8:30)

ڕیاڵ مەدرید – سێلتا ڤیگۆ (11:00)

 

بوندس لیگا

ڤێردەربریمەن – یونایەن بەرلین (5:30)

ئینتراخت فرانکفۆرت – بایەرلیڤەرکوزن (5:30)

کولن – ئاوگسبۆرگ (5:30)

ئارمینیا بیلیفێڵد – بوروسیا مونشنگلادباخ (5:30)

هۆفنهایم – فرایبۆرگ (5:30)

هێرتا بەرلین – شالکە (8:30)

شتوتگارت – لایپزیچ (10:30)

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: بەشداری دەنگدەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو بە كارتێكی نوێ دەبێت

بابەتی دواتر

سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید هەنگاوێکی ماوە پێ بنێتە ناو ماڵی داڤید ئالاباوە !

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی هاوکێشەی گواستنەوەکان دەگۆڕێت

پەیوەندیکردنی مێسی لە یانەی بەرشلۆنەوە بەهەر یانەیەکی دیکەوە، گۆڕانکاری لە هاوکێشەی گواستنەوەی یاریزاناندا دروستدەکات. مارسێلۆ بێکلەر، ڕۆژنامەنوسی ناوداری…
زیاتر ببینە

بنزیمە لە بێدەنگی ڕیاڵ مەدرید توڕەیە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی کەریم بنزیمەی فەرەنسی-یەوە بڕیاریان نەداوە، ئەوەش یاریزانەکەی بێزارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرتس…
Total
0
Share