کریستیانۆ دەبێتە گرانبەهاترینی پریمەرلیگ

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی لە یانەی مانچستەر یونایتد زۆرترین موچە بەدەستدەهێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “تێلیگراف”، ئەفسانەکەی مادێرا بەپێی ئەو بۆندە نوێیەی لەگەڵ یونایتد واژوویکردووە، هەفتانە بڕی 560 هەزار پاوەند موچە بەدەستدەهێنێت، کە ئەوەش بەرزترین موچەیە لەنێو سەرجەم یاریزانانەی یانە ئینگلیزییەکە و خولی نایابی ئینگلیزی بەگشتی.

تێلیگراف ئاماژەیکردووە، کە بۆندی کریستیانۆ سەرەڕای ئەوەی لە ئینگلتەرا بەرزترینە، بەڵام لەسەر ئاستی جیهانی بە موچەی لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی پاریس سان جێرمان ناگات، بەوپێیەی جادوگەرەکەی ئەرجەنتین هەفتانە لە پاریس بڕی ملیۆنێک پاوەند بەدەستدەهێنێت.

بۆندی کریستیانۆ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد بۆ ماوەی دوو وەرزە، بۆ یەکەمجار دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێتەوە و بەشداری چالاکییەکانی پریمەرلیگ دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) نێیمار و مباپێ به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی دیکه‌یان بۆ پاریس چنییه‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 13ی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر بۆردی ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا…
Total
0
Share