(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ جێگەی بە مانچستەر یونایتد چۆڵكرد

لەخولی ئینگلتەرا ئارسیناڵ بردنەوەی بەدەستهێنا و تۆتنهام و ئیڤەرتۆنیش بە بێ گۆڵ یەكسانبوو.

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی 11ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسیناڵ بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە یانەی واتفۆردی بردەوە.

تاكە گۆڵەكەی ئارسیناڵ سمیز ڕۆی لەخولەكی 56 تۆماریكرد.

ئەمە سێیەم بردنەوەی لەسەریەكی ئارسیناڵە و بە 20 خاڵ سەركەوت بۆ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی و پێش مانچستەر یونایتد كەوت.

لە یارییەكی تردا هەردوو یانەی ئێڤەرتۆن و تۆتنهام ڕووبەڕوووبونەوە، یارییەكەش بە بێگۆڵ كۆتاییهات.

ئیڤەرتۆن یانزەیەمە و تۆتنهامیش نۆیەمە.

هەردوو یانەی لیدز یونایتد و لیستەر سیتیش بە گۆڵێك یەكسانبوون.

لیدز پانزەیەمە و لیستەر سیتیش دوانزەیەمە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ڕێکخراوی (UFC) بۆکسێنی بەلاوە گرنگترە؟

بابەتی دواتر

وادەی شەپۆلێكی باران و بەفربارین لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share