كۆنگرەی چاڤی پاش شكستی بەرشلۆنە بەرامبەر بایرن میونشن

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە دەبێت دۆخەكە قبوڵ بكەن و لە یورۆپا لیگدا ‏ڕكابەری بكەن.‏

پاش شكستی بەرشلۆنە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بە بایرن میونشن، چاڤی هێرناندێز ‏جەختی كردەوە كە ئەوان نەیانتوانیوە ڕكابەریی بایرن بكەن.‏

وتیشی، “بەرشلۆنە نابێت ڕكابەری لە یورۆپا لیگدا بكات، بەڵام پێویستە قبوڵی بكەین”.‏

بەشێك لە وتەكانی چاڤی

‏- بەرشلۆنەم خۆشدەوێت و هەموو شتێك دەكەم بۆ بەهێزبوونەوەی

‏- نەمانتوانی ڕكابەریی بایرن میونشن بكەین، یاریی ترمان زۆر ماوە و هەوڵ دەدەین ئەم ‏بارە لارە ڕێكبكەینەوە

‏- وەك یاریزان پێشتر بەشداریی یورۆپا لیگم كردووە، ئێستا وەك ڕاهێنەر هەوڵدەدەم ‏بەدەستیبهێنم

‏- من توڕەم و ناچارم ئەم دۆخە قبوڵبكەم و خۆم ئامادەبكەم بۆ گۆڕانكارییەكان

‏- بەرشلۆنە دەبێت ڕكابەری لە چامپیۆنز لیگدا بكات نەك یورۆپا لیگ، بەڵام دەبێت ‏دۆخەكە قبوڵبكەین

‏- بەشانازییەوە ڕووبەڕووی دۆخە خراپەكە دەبینەوە و كار بۆ ئەوە دەكەین بە بەهێزی ‏بگەڕێینەوە

‏- تووشی شۆك بووم بەو جیاوازییەی لە نێوان هەردوو تیمەكە بینیم

‏- بەڵێن بە هاندەران دەدەم هەموو هەوڵێك بدەین بۆ بەهێزكردنەوەی بەرشلۆنە

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، تێڕوانینێکی نوێ بۆ چاکسازیی کرداری

بابەتی دواتر

ناگیلسمان: دەمانتوانی گۆڵی زیاتر لە بەرشلۆنە بكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share