لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكات و رایدەگەیەنێت، “سبەینێ لە دەنگدانی گشتیدا هاوشێوەی دەنگدەرانی تایبەت بە گڕوتینەوە بەشداریی دەنگدان بكەن، چونكە ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە و كوردستانی بوونی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەسەلمێنێت، هەر بە دەنگی ئێوەش دەسەڵاتی كارگێڕیی پارێزگاكان دەگۆڕێت”.
هاوكات پەیامێكیشی ئاراستەی هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كرد و رایگەیاند، “پەیاممان بۆ سەرجەم ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەوەیە كە سبەینێ لە دەنگدانی گشتیدا هاوشێوەی دەنگدەرانی تایبەت بە گڕوتینەوە بەشداریی دەنگدان بكەن و لە بەیانییەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان، چونكە ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە و كوردستانیبوونی ئەو ناوچانە دەسەلمێنێت، هەر بە دەنگی ئەوانیش دەسەڵاتی كارگێڕیی پارێزگاكان دەگۆڕێت، دەنگدەرانی كەركوك-یش دەتوانن بە دەنگەكانیان كوردستانی بوونی شارەكەیان بسەلمێنن و پارێزگاری لە سەنگی نەتەوەیی و زمان و سنوورەكانیان بكەن”.