لە ئێوارەی هەینیەوە کەشوهەوای هەرێم تا هەفتەیەك سەقامگیر دەبێت

دوای ئەم شەپۆلەی نمەباران، تا نزیكەی هەفتەیەكی دیكە هیچ بارانێك لە هەرێمی ‏كوردستان نابارێت.‏

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردووەتەوە، ئەمڕۆ و ‏سبەینێ نمەباران بەردەوام دەبێت، بەڵام لە دواینیوەڕۆی سبەینێوە ئەو شەپۆلی نمەبارانە ‏كۆتایی دێت، ‏

بەپێی پێشبینییەکان لە وێبسایتەکانی چاودێریکردنی کەشوهەوا، لە ئێوارەی سبەی ‏هەینییەوە کەشوهەوای شارەکانی هەرێم بەرەو سەقامگیری دەچێت و پلەکانی گەرما ‏بەزردەبنەوە.‏

پێشبینییەکان بەو شێوەیەن، کە لەدوای ئەو شەپۆلە بارانبارینەی سبەی هەینی، ‏کەشوهەوای شارەکانی هەرێم سەقامگیر دەبن و بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەگەری بارانبارین ‏نییە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مان: ناكرێت خه‌ڵك لاسایی شەقامەكانی ڕۆژئاوا بكاتەوە

بریارده‌ری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی كوردستان، كه‌ هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌…
Total
0
Share