سەعدی ئەحمەد پیرە: ئێمە لەگەڵ ئەوەین ئەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە وەک مووچە هاتووە دابەشبکر‌ێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچە هاتووە دابەشبکرێت و دوانەخرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی درێژەی بە کۆبوونەوەکانی دا، بەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دیاریکردنی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەکە هێشتا تەواونەبووە و بەردەوام دەبێت، سبەینێ و دووسبەی، ئەو لیستانەی کە ماون جێگیر دەکرێن و رادەستی کۆمسیۆن دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی رابردوو مقۆ مقۆیەک لەبارەی مووچەوە دەستیپێکردووە، ئەمەوێت بە راشکاوی پێتان بڵێم، یەکێتی لە 2014 ەوە شەو و رۆژی سەریەک ناوە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، چۆن ئێستا دەکرێت لەگەڵ ئەوە بێت مووچە دابەشنەکرێت، ئێمە پێمانماوە، پارەی مووچەی ئەو شوێنانەی کە لە بەغدادەوە هاتووە دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی غاز مەترسییەکی جدییە و دەبێت رێکاری باشتر بۆ بەکارهێنانی دابنرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی تانکیی غاز دەدات و بە مەترسییەکی جددی ناویدەبات، ڕایگەیاندووەە، “دەبێت…
زیاتر ببینە

شنیار ئەنوەر بۆ مەسرور بارزانی: هەر ڕۆژێک توانیت مووچەی یەک مانگی فەرمانبەران بدەیت دەڵێین هەژمارەکەو زۆر موهیمە

شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “ئێستا مووچەخۆری کوردستان بە بڕیاری…
Total
0
Share