شارەوانیی سلێمانی لەبارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوەکانەوە هۆشداری دەدات

شارەوانیی سلێمانی هۆشداری بەو گوندانە دەدات کە رێگری لە ئەنجامدانی رووپێوی دەکەن، خۆیان بەرپرسیار دەبن لە تاپۆنەکردنی خانووەکان.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەیەک سازکرا دەربارەی پرۆسەی رووپێوکردنی گوندەکانی ناو سنووری شارەوانیی سلێمانی، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ تاپۆکردنیان لە داهاتوودا.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا، بە راشکاوی تیشک خرایەسەر ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم پرۆسەکەو چارەسەری پێویستیان بۆ دانرا.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، ئەو گوندانەی رێگە نەدەن بە دروستکردنی نەخشەی وردکاری بۆ گوندەکانیان ئەوا دواتر خۆیان بەرپرسیار دەبن لە تاپۆنەکردنی خانووەکان و ئەو لێکەوتە یاساییانەی بەهۆی ئەوەوە دەکەوێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ساڵی رابردوو زۆرترین بومەلەرزە لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی روویداوە

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا 11 كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share