تونێلێكی لە ماڵەكەیەوە بۆ ژووری نوستنی خۆشەویستەكەی هەڵكەند

هەواڵ و وێنەی “تونێلی خۆشەویستی” هەفتەی ڕابردوو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی مەكسیكی تەنی

كرێكارێكی مەكسیكی ڕێگایەكی نوێی داهێنا بۆ گەیشتن بە خۆشەویستەكەی بە هەڵكەندنی تونێلێك لە ماڵەكەی خۆیەوە تا ژووری نوستنی خۆشەویستەكەی لە ماڵەكەی ئەودا، بەڵام سەرەڕای ڕێگا نوێیەكەی كەوتە دەست مێردی خۆشەویستەكەی.

ئەنتۆنیۆ، كرێكاری بیناسازییە لە فیلاز دیل پرادۆ-ی مەكسیك، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ژنێكی هاوسەرداردا هەبووە لە گەڕەكی تیجوانا-ی شارەكە.

بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی كەس نەیبینێت كاتێك سەردانی بامێلا-ی خۆشەویستی دەكات و بەنهێنی هێشتنەوەی ئەو پرسە، پیاوەكە دەستیكردووە بە هەڵكەندی تونێلێكی ژێر زەوی بەدرێژایی ڕێگای نێوان ماڵی خۆی و ماڵەی مەعشوقەكەی، وەك ئەوەی سایتی (Oddity Central) بڵاویكردوەتەوە.

ئەنتۆنیۆ شارەزاییەكەی لە بیناسازیدا بەكارهێناوە بۆ هەڵكەندی تونێلێكی تەسك و بەهێز كە بە ژێر چەند شەقامێكدا ڕەتبووە تا گەیشتووەتە ماڵی خۆشەویستەكەی.

پاش كۆتایی هاتنی هەڵكەندنەكەش هەردوو خۆشەویستەكە چەند جارێك پێكەوە كۆبوونەتەوە هەر كاتێك هاوسەرەكەی بامێلا كە ناوی خۆرخی-یە ماڵی بەرەو شوێنی كارەكەی جێهێشتووە.

 

تەنها شتێك كە هەردوو خۆشەویستەكە پلانیان بۆ دانەناوە گەڕانەوەی خۆرخی بووە بۆ ماڵەكەی لەكاتێكی پێشتر و چاوەڕوان نەكراودا.

پیاوەكە گەڕایەوە ماڵەكەی خۆی و ناپاكییەكەی بۆ ئاشكرابوو، ئەنتۆنیۆ-ش هەوڵیدا خۆی بشارێتەوە، بۆیە چووە ژێر سیسەمەكە و لە “تونێلی خۆشەویستی”دا خۆی ونكرد، خۆرخی-ش سەرجەم شوێنەكانی ماڵەكەی بەدوایدا گەڕا و كاتێك سەیری ژێر سیسەمی هاوسەرەكەی كرد، دەروازەی تونێلەكەی دۆزییەوە.

پیاوەكە چووە ناو تونێلە نهێنییەكە تا گەیشتە ماڵی ئەنتۆنیۆ و، بەگەیشتنی لێی پاڕایەوە تا بێدەنگ بێت، چونكە هاوسەرەكەی لە ژوورەكەی دیكەیە و نەیدەویست بە ناپاكییەكەی بزانێت.

بەڵام هەردوو پیاوەكە كەوتنە شەڕكردن، بەهۆیەوە هاوسەرە بێئاگاكەی ئەنتۆنیۆ پەیوەندی بە پۆلیسەوە كرد، بەمەش ئەنتۆنیۆ هیچی بۆ نەمایەوە جگە لە داننان بە ناپاكییەكەیدا.

هەواڵ و وێنەی “تونێلی خۆشەویستی” هەفتەی ڕابردوو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی مەكسیكی تەنی، دواتریش تەواوی وردەكاری چیرۆكەكە لەلایەن میدیا ناوخۆیی و بیانیەكانەوە بڵاوكرایەوە.

بابەتی پێشتر

بەغداد و واشنتن هۆشداری دەدەنە تاران و گروپە چەكدارییەكان

بابەتی دواتر

یەكەم تەقینەوەی 2021 لە عێراق.. چالاكوانێك كرایە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share