سێ کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بەهۆی کونبوونی چوپەکەیانەوە خنکان.
رەنج پشدەری، چالاکوان بڵاویکردەوە، سێ کۆچبەری کورد لە ئاوی فەرەنسا گیانیان لەدەستداوە کە یەکێک لەوانە گەنجێکی حاجیاوایە بەناوی (راوێژ شێخ رەوف لوتەتری) لەگەڵ ژن و پیاوێکی خەڵکی سلێمانی کە تا ئیستا ناسنامەیان دەرنەکەوتووە.
کەسوکاری کۆچبەرەکان باسیان لەوە کرد، “شەوی رابردوو دوای کاتژمێر 12 کۆچبەرەکان تووشی ئەو کارەساتە بوون”.
پۆلیسی فەرەنسا بڵاویکردەوە، توانیویانە زیاتر لە 60 کۆچبەر رزگار بکەن کە بەهۆی کوونبوونی چوپەکەیانەوە کەوتونەتە ناو ئاوەوە.