بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خوێندنی باڵای هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم  بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، چەند بڕیارێکی دەرکرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێناو بەشدارىکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، چەند بڕیارێک دەرچوو لەوانە، دواخستنى هەر وانە یاخود تاقیکردنەوەیەک لە رۆژانى 17و18ی کانونی یەکەمی 2023، لە رۆژانى دواتر قەرەبوبکرێتەوە بۆ خوێندکارانى دانیشتووى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم.

باس لەوەش کراوە، یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی وەزارەتەکە ئەوەیە، لەو دوو رۆژەدا سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەر و خوێندکاران کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم بە نەهاتوو هەژمار ناکرێن.

رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی تەکیە راگەیەندرا

پۆلیسی سلێمانی وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی ناحیەی تەکیە و بریندارکردنی کەسێکی ئاشکراکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share