نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئێزدییەكان دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزییەكانەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “جەژنی رۆژووی ئێزی لە میر و جڤاتی رۆحانی و هەموو خوشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و عێراق و هەر شوێنێكی جیهان پیرۆز دەكەم و هیوادارم جەژنێكی ئارام و پشوويەكی خۆش بەسەر ببەن.”

ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بە بۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: “لەم بۆنەیەدا، جارێكی دیكە خوشك و برا ئێزییەكان پشتڕاستدەكەینەوە كە وەكو هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری مافەكانیان دەبین و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی دەڤەرەكانیان ئاوەدانبكرێنەوە و كوردستان بە وڵاتی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێكهاتەكان بمێنێتەوە.”

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەپڵ بەنیازە ساڵی داهاتوو ڤێرژنێکی نوێی ئایفۆن SE بخاتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share