یەکێتی مامۆستایان داوای مووچەی مانگی 8 و 9 دەکات

یەکێتیی مامۆستایان داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکات و رایدەگەیەنێت، “داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی هەشت و نۆ و شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بەیەکەوە دابەش بکات”.

لە راگەیەندراوێکیاندا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایان ئاماژە بەوە دەکات، “لەکاتێکدا بە ئومێدەوە چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووین کە بۆ یەکجار داخوازی مامۆستایانی نیگەران جێبەجێ بکات، بەڵام ئەمجارەش کادری هەستیارترین سێکتەری بەڕێوەبردن و حکومەتداری فەرامۆشکرد”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “ئەم بێ باکییەی حکومەت، نیگەرانییەکان و مەودای دووری نێوان مامۆستا و حکومەت فراوانتر دەکات و هێندەی تر کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەرەو ئیفلیجبوون دەبات”.

دەشڵێت، “داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی هەشت و نۆ و شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بەیەکەوە دابەش بکات، چونکە ئەو کارە دەبێتە متمانە بەخشینەوە و بوژانەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی مۆمیا دەکرێت

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، “لاشەی ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا مۆمیا دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەریەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

گەرمیان.. ئەو كەسانەی بەدەرمان راوەماسیيان كردبوو دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی بەدەرمان راوەماسیان كردبوو دەستگیركران. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان…
Total
0
Share