ئەپڵ بەنیازە ساڵی داهاتوو ڤێرژنێکی نوێی ئایفۆن SE بخاتە بازاڕەوە

کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە ساڵی داهاتوو ڤێرژنێکی نوێی زنجیرە ئایفۆنی SE بخاتە بازاڕەوە و بەنیازیشە هاوشێوەی ئایفۆن 14 دیزاینی بکات.

بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە لە ساڵی داهاتوودا ڤێرژنێکی نوێی ئایفۆن SE4 بخاتە بازاڕەوە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازە لە خۆدەگرێت بەتایبەتی زیادکردنی توانای پاترییەکەی بەراورد بە ئایفۆن SE3 کە لە ساڵی 2022 خرایە بازاڕەوە.

لەلایەکیترەوە ئەپڵ دەیەوێت هاوشانی ڤێرژنی نوێی تابلێتەکانی ئایپاد کە ئامادەنەبوون لەمساڵدا بڵاویبکاتەوە، ئایفۆن SE4 پەرەپێبدات و لەو چوارچێوەیەدا لە ساڵی 2024 بڵاویبکاتەوە.

ئایفۆن SE4 هەمان توانای پاتری ئایفۆن 14ی دەبێت و کامێرای دواوەی 48 مێگاپێکسڵە، شایەنی باسە پێشتر ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئایفۆن SE4 دەرچەی USB C هاوشێوەی ئایفۆن 15ی بۆ دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئێزدییەكان دەكات

بابەتی دواتر

وتەبێژی یەکێتی: ئێزدییەکان وەک پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەڵی کوردەواری سەیردەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share