دوای گەڕانەوەی تەواوی خێزانەکان بۆ شارەکانی خۆیان کەمپی عەربەت داخرا

ئەندامێکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران رایدەگەیەنێت، “کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داخرا و دواین کاروانیان کە 170 خێزان بوون گەڕانەوە شاری سەڵاحەدین”.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داخرا و دواین کاروانیان کە 170 خێزان بوون گەڕانەوە شاری سەڵاحەدین، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2014ەوە ئاوارەی ئەو کەمپە بوو بوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق پێویستە ساڵی داهاتوو هەموو کەمپی ئاوارەکان دابخرێن، لەبەرامبەریشدا هەر خێزانێک بڕی 5 ملیۆن دیناری پێدەدرێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران دەشڵێت، “ئێستا تەنها کەمپی ئاشتی لە عەربەت و کەمپی تازەدێ لە گەرمیان لەم سنوورەدا ماوە کە نزیکەی هەزار و 600 خێزانی تێدا نیشتەجێیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی چەندین پڕۆژەی هەیە
هاتوچۆی سلێمانی: قەرەباڵغی شەقامەکان بە ئێمە چارەسەر ناکرێت

شەقامەکانی سلێمانی ڕۆژانە و بەتایبەتی لە بەیانیان و هاتوچۆی فەرمانبەران و خوێندکاراندا قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆوەدەبینێت، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت،…
Total
0
Share