وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بڕێكی زۆر بەنزینی نۆرماڵ بە كوالێتی “زۆرباشتر” دابینكرا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دوای ھەوڵێكی زۆر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە كوالێتییەكی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەكان، “جەختیشدەكاتەوە ھەر بەنزینخانەیەكیش دەستكاریی تایبەتمەندییەكانی بكات یاخود بەنزین بەكوالێتیی خراپ بفرۆشێت سزا دەدرێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لیژنەكانی بەدواداچوون و چاودێریی بەنزینخانەكان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكان ھەوڵەكانیان چڕتردەكەنەوە بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردن و پاراستنی تایبەتمەندی و كوالێتیی بەنزین، ھەر بەنزینخانەیەكیش دەستكاریی تایبەتمەندیی بەنزین بكات یاخود بەنزین بە كوالێتیی خراپ و دوور لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان بفرۆشێت سزا دەدرێت و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەكرێت لە ڕێگەی داواكاریی گشتییەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتدا هاتووە،”وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە هەوڵەكانی بۆ ڕێكخستنی بازاڕی بەنزین، توانیویەتی دوو ملیۆن و 500 ھەزار لیتر بەنزین بە كوالێتیی زۆرباش ڕۆژانە دابینبكات و نرخەكەشی دابەزێنێت”.

بابەتی پێشتر

دەسەڵاتی دادوەری دەستبەكاردەكاتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی ڕووداوێكی وەرگەڕان گەنجێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەرێكی نایاسایی ددان داخرا

لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی رانیەوە سەنتەرێكی ددان داخرا كە سەرەڕای پیسی شوێنكارەكە مۆڵەتیشی نەبووە. قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند، ئەمڕۆ…
Total
0
Share