جەبار گۆران: رێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر و بەهای دۆلار دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن بانكی فیدراڵیی ئەمریكاوە رێوشوێنێكی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بە چەند بانكێك پەیڕەوكراوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆلاری كاش لە عێراق هەر دەمێنێت و زۆرینەی مامەڵەكان لە پێشتردا لە عێراق دەستاو دەست بووە و ئەو هەنگاوەی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بە نیازن كاری لەسەر بكەن پڕۆسەیەكی درێژخایەنە كە بەشێكی مامەڵە داراییەكان لە بری دۆلار بە دینار بێت.

ئاشكراشیكرد، پێشتر بانكی فیدراڵیی ئەمریكا دۆلاری كاشی تەنها بە بانكی ناوەندیی عێراق دەدا و ئێستا دۆلار بە پێنج بانك لە عێراق دەدات و ژمارەی بانكەكان زیاددەكات سەرجەم بانكە بازرگانییەكان دەتوانن پشكیان هەبێت و بانكی ناوەندیی عێراق رۆڵی چاودێریكردن دەبینێت.

بە بڕوای جەبار گۆران بە گرتنەبەری ئەو رێوشوێنە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت و لە دوای سەری ساڵی نوێوە بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار خانەی 150 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتاییهات

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمزووانە چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share