بافڵ جەلال تاڵەبانی: خزمەتكردنی كەركوك و بەدەمەوەچوونی داواكاریی خەڵكە دڵسۆزەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستا و زانای ئایینی كۆبووەوە.

‏‎لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، ئاسۆ مامەند و قوباد تاڵەبانی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و رێبوار تەها، ئەندامی سەركردایەتی ئامادەبوون، قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان، گەشەپێدانی بیری ئاشتی و میانڕەوی گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
‏‎لەدیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و ئاڕاستەكردنی خەڵك بۆ چاكەكاری بەرزنرخاند و رایگەیاند، تەبایی و پێكەوەژیان بنەمای سیاسەتی یەكێتییە و پشتگیریی هەر هەوڵێكیش دەكەین كە ئامانجی خزمەتكردنی كەركوك و قووڵكردنەوەی برایەتیی نێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكانی شارەكە بێت.

‏‎لە درێژەی دیدارەكەدا گفتوگۆیەكی كراوە لەبارەی خزمەتكردنی كەركوك، چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی خەڵك و گرنگیدان بە كەلتووری ئاشتی و پێكەوەژیان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و لەبەرامبەر پێشنیارەكاندا سەرۆك بافڵ وتی، “خزمەتكردنی كەركوك و بەدەمەوەچوونی داواكاریی خەڵكە دڵسۆزەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین، ئێمە قەرزاری دڵسۆزی و ئازایەتیی كەركوكییە سەربەرزەكانین و هەرچییەك بكەین ناكاتە ئەو قوربانییەی لەپێناو كوردستان و یەكێتیدا بەخشیوویانە”.

بابەتی پێشتر

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پەیامێك ئاراستەی كەركوكییەكان دەكات

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆلارەوە بەڵێنێك بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موعین کازمی: بە تەوتینكردنی مووچە عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق

ئەندامێکی عەرەبی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی کە تەوتینکردنی مووچەکانیان چارەسەری کێشەی مووچە دەکات…
Total
0
Share