زیاتر لە 10 گەڕەکی هەولێر بێ ئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی شکانی بۆری هێلی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز-3 لە هەولێر وێستگەی پاڵاوتن کارەکانی راگرتووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، ”بەهۆی شکانی بۆری جۆری (GRP) هێلی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز-3 لە هەولێر، ئێستا وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز-3 کارەکانی راگرتووە و پڕۆسەی کارکردن بۆ چاککردنەوەی بۆریەکە دەستیپێکردوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ”بەبەردەوامی کار لە چاککردنەوەی بۆریەکەدا دەکرێت و لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێردا ئاوی پاك دەگاتەوە هاوڵاتییان، هاوکات داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هاوکارمانبن تاوەکو کاتی چاککردنەوەی بۆریەکە دەست بە ئاوەوە بگرن”.

سەبارەت بەو گەڕەکانەی بێ ئاو دەبن دەڵێت، ”هەولێری نوێ، فەرمانبەران، 5ی حەسارۆکان، مامۆستایان، قەلاتی نوێ، هاوکاری، هەموو گەڕەکەکانی نێوان جادەی شۆڕش و کەرکوک، شێخ ئەحمەد، گوڵان، هەڤاڵان، باداوە، 94ی باداوە و زانکۆ و گەڕەکەکانی ناو شەقامی 60 مەتری بەشێكن لەو گەڕەکانەی کە لە هێڵی ئاوی ئیفراز-3 ئاویان  پێدەگات کە بەهۆی شکانی بۆریەکەوە بێ ئاو دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی یەكێتی ئامانجی سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان ئامانجی سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات. ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی…
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی: پێویستە چاکسازی لە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان سازکرد و رایانگەیاند، پێویستە چاوخشاندنەوەیەک بە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت و دەشڵێن، “داوامان کردووە،…
Total
0
Share