سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆلارەوە بەڵێنێك بە هاوڵاتییان دەدات

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پابەندم بەوەی 100 دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بێت و چەند رێوشوێنێكیش بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی دانراوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چاكسازی ئابوری بریتییە لە چاكسازی لە كەرتی دارایی و بانكدا و وەك حكومەت ئەمڕۆ و سبەی پابەندم بەوەی 100 دۆلار بە نرخی فەرمی و بە 132 هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییان هەر بازرگانێك یاخود وەبەرهێنەرێك  چەند دۆلاری بووێت پێیدەدرێت و ئەو خوێندكارانەی كە كرێی خوێندنیان لە دەرەوە بە دۆلارە یاخود گەشتیار و كەسانی نەخۆش كە گەشت دەكەن دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێدەدرێت.

راشیگەیاند، ئێمە بڕیارماندا بۆ پێدانی دۆلار كار بە سەكۆی ئەلیكترۆنی بكەین و ژمارەیەك لە بازرگانان و وەبەرهێنەران دۆلار لە بازاڕ و بە نرخی گرانتردەكڕن و بەشدارنابن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی كە بێگومان ئەوەش چەند ئامانجێكی لە پشتە و چەند هۆكارێكی دیكەش هەن كە وادەكەن بەهای دۆلار لە بازاڕدا بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا، رێکارەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن و هەناردەی…
Total
0
Share