دوای حەوت كاتژمێر ئاگری بازاڕەكەی هەولێر كۆنتڕۆڵكرا

ئەو ئاگرەكەی دەوروبەری كاتژمێر 10ی شەوی رابردوو لە بازاڕێكی تایبەت بە كەلوپەلی جوانكاریی لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر كەوتەوە، نزیكی كاتژمێر 5ی بەیانیی ئەمڕۆ دوای حەوت كاتژمێر كۆنتڕۆڵكرا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی ئاگرەكەوە 23 كەس برینداربوون، هەروەها زیاتر لە 20 دوكان و كۆگا سووتاون و زیانەكانیش بە نزیكەی 10 ملیار دینار دەخەمڵێندرێت.

دوكاندارێك كە سەرەتای رووداوەكە لە بازاڕەكەوە نزیك بووە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دووكەڵی لە باڵەخانەكە بەرزدەبووە و دواتر تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتن و دەستیان بە هەوڵەكانی كۆنتڕۆڵكردنی كرد.

ئاگرەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر تەشەنەی سەند، ئەمەش هەوڵەكانی كۆنتڕۆڵكردنی دواخست.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەركردبوو

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەركردبوو بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share