کەشناسیی هەرێم لەبارەی دروستبوونی تەمێکی زۆرەوە لە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هۆشداری دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە ئاسمانی هەرێم ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەزۆربەی ناوچەکاندا کە پێشبینی دەکرێت مەودای بینین بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كاتەكانی درەنگانی شەودا ئەگەر هەیە مەودای بینین بۆ كەمتر لە 1 كیلۆمەتر كەمببێتەوە هەروەها پێشبینیدەكرێت كاریگەری بۆ كاتەكانی بەیانی رۆژی پێنجشەممەش بەردەوامبێت.