بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز کە گووڕەکەی نزیکەی شەش پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر، شاری دوزجەی تورکیای هەژاند.

ئیدارەی کارەسات و ڕووداوە لەناکاوەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە، بومەلەرزەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی لە شارۆچکەی گۆل یاکا کە دەکەوێنتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دوزجە ڕوویداوە و گووڕەکەی بەتەواوی 5.6 پلەی ڕێختەر بووە.

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاشکرای کرد، تا ئێستا 20 کەس برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان دۆخی ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share