ئەنتۆنی بلینکن: هێرشکردنە سەر هێزەکانمان کاریگەری لەسەر سەروەری خاکی عێراق دەبێت

لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانیدا، ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند، هێرشکردنە سەر نوێنەرایەتی و هێزەکانیان لە عێراق کاریگەری لەسەر سەروەری وڵاتەکە دەبێت.

شەوی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و لە پەیوەندییەکەدا رایگەیاند، دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکەین، کە هێرشەکانی سەر هێزەکانمان لە عێراق بە تیرۆرستی هەژمارکردووە و پابەندبوون بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان و سزادانی بکەرانی.

لای خۆیەوە محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، سوورین لەسەر دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاڵپشتی هەر هەوڵێک دەکەن کە ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە بهێنێتە کایە.

ئاشکراشیکرد، عێراق توانای پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و نوێنەرایەتییەکانی هەیە بەبێ دەستوەردانی وڵاتانی دیکە.

بابەتی پێشتر

د. هاوژین فازڵ: پەتای وەرزیی ژیانی كەسی تووشبوو ناخاتە مەترسییەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک لە بارەی کارکردنی شەوانەوە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share