توێژینەوەیەک لە بارەی کارکردنی شەوانەوە هۆشداری دەدات

توێژینەوەیەکی نوێ لەبارەی کارکردنی شەوانەوە هۆشداری داوە و دەڵێت، “ئەو کەسانە تووشی مەترسی راستەقینەی تەندروستی دەبن و سیستمی خەویشیان تێکدەچێت”.

تیمێک لە توێژەرانی هۆڵەندا و بەلجیکا توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا کە لە گۆڤاری زانستی ساێنس ئەلیرتدا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئاماری خەوتنی 37 هەزار و 662 کەسیان وەرگرتووە کە لە دوو کاتی جیاوازی رۆژ و شەودا کاریان دەکرد.

ئەوەشیان خستەڕوو، “زیاتر لە 26٪ی ئەو کەسانەی بە شەو کاریان دەکرد جەختیان لەوە کردووەتەوە کە سیستمی خەویان تێکچووە، هاوکات ئەو کەسانەی گەنجتر بوون زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و تێکچوونی خەو زیاتر لە نێو ژناندا باو بووە”.

دەشڵێن، “هەرچەندە ئێستا کۆمەڵگە مۆدێرنەکان پشتگیری لە کاری شەوانە دەکەن بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەشبن کە تێکچوونی سیستمی خەو هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، شێرپەنجە و خەمۆکی و چەند نەخۆشییەکی دەروونی”.

بابەتی پێشتر

ئەنتۆنی بلینکن: هێرشکردنە سەر هێزەکانمان کاریگەری لەسەر سەروەری خاکی عێراق دەبێت

بابەتی دواتر

رەشنووسی رێككەوتنی ئاووهەوا داوای هەنگاو بەرەو وازهێنان لە وزەی بەردین دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share