د. هاوژین فازڵ: پەتای وەرزیی ژیانی كەسی تووشبوو ناخاتە مەترسییەوە

پسپۆڕێكی هەناویی لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پەتای وەرزیی ژیانی كەسی تووشبوو ناخاتە مەترسییەوە و دەشڵێت، “پێویستە كەسی تووشبوو پشوو بدات و چارەسەری پێویست وەربگرێت و دەبێت خواردن بخوات”.

د. هاوژین فازڵ پسپۆڕی هەناویی لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پەتا هەموو كات هەیە و ساڵانە لەم وەرزەدا روو لە زیادبوون دەكات و نیشانەكانیشی كەسی تووشبوو بێتاقەت دەكات بە تایبەت ئەو كەسانەی نەخۆشیی سییان هەیە و زۆرینەی ئەوانەی سەردانمان دەكەن چارەسەریان بۆ دەكەین و دەگەڕێنەوە ماڵەوە.

ئاشكراشیكرد، ئەو كەسانەی سەردانی نەخۆشخانە دەكەن، (تا، كۆكە، هەڵامەت و ئازاری جەستەیان) هەیە وەك كۆرۆنا مەترسی لەسەر ژیانی كەسانی تووشبوو نییە و گرنگە لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەر كەسی تووشبوو پشوو بدات و خواردن بخوات و بەشێكی ئەوانەی خواردنیان بۆ ناخورێت سەردانی نەخۆشخانە دەكەن و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت و دەگەڕێنەوە ماڵەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی ئاییندە: هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، “هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لەدوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە”. مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى: هیچ حاجییەکى سنوورى سلێمانى لە فەریزەى حەجى ئەمساڵ گـ.ـیانی لەدەستنەداوە

بەڕێوەبەرى گشتیی ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى ئاشکرایدەکات، تاوەکو 10ی ئەم مانگە سەرجەم حاجییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگەڕێنەوە.…
Total
0
Share