سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵرۆژی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵرۆژی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “ساڵێك بەسەر شەهیدبوونی برا، هاوڕێ و فەرماندە شەهید ئاكام عومەردا تێدەپەڕێت”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “ئێمە دڵسۆزی و ئازایەتی ئەو لەیاد ناكەین و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە قەرزاری رۆڵی جوامێرانەی ئەو فەرماندەیەیە كە لە پاراستنی كوردستان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و رێكخستنەوەی یەكێتیدا پێشكەشیكردووە”.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا<br> سێ بڕە پارەی دیكە بۆ هەرێم تەرخاندەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share