دواین زانیاری لەبارەی دۆخی شاری کەرکوک

لە ئاڵۆزییەکانی شاری کەرکوکدا جگە لە چوار شەهید دەیان کوردیش برینداربوون، ئەمە سەرەڕای ژمارەیەکی زۆر لەو گەنجە کوردانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکراون.

دوایین زانیارییەکان بەوجۆرەن کە تەنها لە شەوی رابردوودا 30 گەنجی کورد لەلایەن سوپای عێراق و دژە تیرۆرەوە دەستگیرکراون، لەگەڵئەوەی بەشێکیان بە دەستەبەر ئازادکراون بەڵام ژمارەیەکی زۆر کورد هێشتا دەستبەسەرن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، لە گەڕەکەکانی رەحیماوا و سەرچناری شارەکە، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی بڵاوەیان پێکراوە و گەڕان و پشکنینی ماڵەکانیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەیە.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ژووری ئۆپەراسێونەکانی کەرکوک لەگەڵ سوپا سالاری عێراق کۆبوونەوە و داوایان کردووە کە ئەو گەنجە کوردانەی شەوی رابردوو دەستگیرکراون ئازادبکرێن.

هەر لە کۆبوونەوەکەیاندا فراکسیۆنی یەکێتی داوایانکردووە ئەو هێزە زۆرەی لە گەڕەکە کوردنشینەکاندا بڵاوەیان پێکراوە لاببرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی: هەوڵی جددی بدرێت بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە

راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئابی 2025…
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆماری عێراق: یەکێتی لە سەرەتای دروستبوونیەوە بڕوای تەواوی بە بەدیهێنانی دیموکراسی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ هەبووە

سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی 49یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی هەمیشە ئامادەیی تەواوی…
Total
0
Share