دانە گاز لەبارەی هێرشەکانی سەر کۆرمۆر: بەرهەمهێنانمان بەردەوامە

کۆمپانیای دانە گاز ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ بڵاوکردەوە، ڕایگەیاندووە، “بەرهەمهێنان بەردەوامە”.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو چەند مووشەكێك لە دەوروبەری كێڵگەی كۆرمۆر كەوتوونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی زیانی لێبكەوێتەوە”.

کۆمپانیاکە جەختیکردووەتەوە کە “پرۆسەی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی ئاسایی بەبێ پچڕان بەردەوامە”.

شەوی ڕابردوو ژمارەیەک مووشەكی جۆری گراد لە گوندی كۆكسەوە لە باشووری ناحیەی توزخورماتوو ئاڕاستەی کێڵگەی كۆرمۆر كرا.

ئەمە لەکاتێکدایە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا كەوتە بەر هێرشی مووشەكی و سێ جار لەسەر یەك لە ماوەی چوار ڕۆژدا بۆردومانکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر محەمەد: هیوادارین زەنگ لێدانی ئەمساڵی خوێندن کۆتاییهێنان بێت بە قەیرانەکانی 2014 تاوەکو ئەمڕۆ

عومەر محەممەد ئەمین، یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، هیوادارین زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندن، کۆتاییهێنان بێت بەو…
Total
0
Share