قوباد تاڵەبانی: هەرگیز ناو و یادی شەهید ئاكام لەبیرناكرێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، شەهید ئاكام ئەوەندەی خزمەت بە نیشتمان كرد كە هەرگیز ناو و یادی لەبیرنەكرێت.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، جگە لە ئازایەتی و قارەمانێتی و گیانبازییەکانی لە بەرەکانی جەنگی دژ بە تیرۆر، وەک سەرۆک بافڵ وتی، شەهید ئاكام “هێزێکی ئەوەندە تۆکمەی وەک هێزی کۆماندۆی کوردستانی بۆ بەجێهێشتین کە هەموومان شانازی پێودەکەین”.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “شەهید ئاکام بە تەمەنێکی کەمەوە ئەوەندەی خزمەت بە نیشتمانەکەی کرد کە هەرگیز ناو و یادی لەبیرنەکرێت، شەهید ئاکامی گەل، نمونەی کەم ژیان و کەڵ ژیان”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا سەری رێز دادەنوێنین بۆ روحی پاکی و بەڵێنی وەفا بۆ رێبازەکەی نوێ دەکەینەوە.

لە 12ی كانونی یەكەمی 2022 فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ دوای مانەوەی بۆ نزیکەی دوو مانگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا شەهید بوو.

لە رێکەوتی 19ی تشرینی یەکەمی 2022 لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکێکی فەرمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربوو و مولازم زوھێر محەمەد شەھید بووە و حەوت پێشمەرگەی دیکەی ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربوون.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر شەهیدبوونیدا بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێوڕەسمێكی تایبەت لە تەلاری هونەر لە سلێمانی ئەنجامدرا.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای دهۆك روویدا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share