پارێزگاری سلێمانی بۆ هەماهەنگیی زیاتری بازرگانی، لە پارێزگای سنەیە

دوێنێ پارێزگاری سلێمانی گەیشتە پارێزگای سنە و بڕیارە بەشداری بکات لە کۆنفرانسی ئابوریی بانە، بۆ قسەکردن و هەماهەنگی لەنێوان ناوچەی پیشەسازیی بازرگانی بانە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە شاری سنە بەشداری دەکات لە کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی فەرهەنگی، لەوانە “زیپ لاینی ئاویەر، پەردەلادان لەسەر پەیکەری لێبوردەیی کە لەلایەن هونەرمەند هادی زیائەدینەوە دروستکراوە”.

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ هاوتا سنەییەکەی قسە لەسەر چۆنیەتیی مامەڵەی پارێزگای سلێمانی دەکەن لەگەڵ ناوچەی پیشەسازیی بازرگانیی مەریوان – بانە.

دوای چەند ساڵێک لە بوونیان وەک پڕۆژەیەک، دوو ناوچەی پیشەسازی – بازرگانیی ئازاد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەسەندکراوە و دروستدەکرێن، کە ئەویش ناوچەکانی مەریوان – بانە و قەسری شیرینن.

پێشتر شیوا قاسمیپوور، نوێنەری مەریوان لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندبوو، دروستکردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەسازیی مەریوان – بانە، بۆ گەشەکردنی ناوچەکە و پارێزگای سنە زۆر کاریگەرە و زۆربەی ئەو پیشانەی وەک قاچاخ و کۆڵبەری، کە زیانیان بۆ خەڵک و ئابوریی هەیە، كۆتاییان پێدێت.

بابەتی پێشتر

ڤاکسینی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە هەرێم

بابەتی دواتر

مافیا هەڵگەڕاوەكەی توركیا، تیرۆری دەوڵەتیشی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ كەس لە زاخۆ خنكان

لە سێ رووداوی جیادا سێ كەس لە رووباری خابووردا خنكان، تەرمی دووان لە قوربانییەكان دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
زیاتر ببینە

 پەرلەمان لەبارەی کێشەی سووتەمەنی و مامۆستایانی وانەبێژ بەبێ ئامادەیی وەزیرەکان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان سبەینێ سێشەممە کۆدەبێتەوە و هەردوو پرسی گرانبوونی بەنزین و گرفتەکانی سووتەمەنی، هەروەها داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ تەوەری…
Total
0
Share