سەندیکای شۆفێران: پێشنیازی زیادکردنی کرێی پاسمان داوەتە قائیمقامیەت

سەندیکای شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی پێشنیازێکی خستووەتەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کرێی هاتوچۆی پاسەکانی ناوشار بەهۆی ئەوەی نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە.

جەلال ئەبوبەکر سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە بارگرانییەکی زۆر بۆ شۆفێران دروستبووە و ناتوانن بژێویی ژیانیان دەبینبکەن”.

وەک چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە سەرۆکی سەندیکای شۆفێران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە پێشنیازێکیان خستووەتە بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی تاوەکو نرخی کرێی گواستنەوەی پاسەکان بۆ هەندێن سوێنی ناوشار بەرزبکرێتەوە.

ئەو شوێنانەی سەندیکای شۆفێران داوای کردووە کرێی گواستنەوەی سەرنشین بەرزبکرێتەوە هەریەکە لە تاسڵوجە، ڕاپەڕین، خەبات و هەندێک شوێنی دیکەن کە لە ناوەندی شارەوە دوورن، کرێی پێشنیازکراویش لەلایەن سەندیکاوە بە 750 دینار بۆ هەر سەرنشینێک دیاریکراوە.

سەرۆکی سەندیکای شۆفێران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، چاوەڕێی وەڵامی قائیمقامیەتی سلێمانین چونکە دەبێت قائیمقامییەت ڕەزامەندیی لەسەر بدات دواتر جێبەجێدەکرێت.

پێشتر سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی پێشنیازی ئەوەیان دابووە قائیمقامیەت کە بەنزین لە بەنزینخانەکاندا بۆ شۆفێرانی پاس بکرێت بە پسوڵە بەڵام ئەو پێشنیازە قبوڵنەکراوە و ڕەتکراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی ‏باسیكرد<br> پەرلەمان ئاگاداری ئەو نەوتەی هەرێم نییە كە لە ئیسرائیل داگیراوە

بابەتی دواتر

تویتەكەی سەدر و وەڵامەكەی عەلاوی.. چارەنووسی دۆلار بە چی دەگەیەنن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share