بومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای دهۆك روویدا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری رێكختەر لە سنووری پارێزگای دهۆك روویداوە و هاوڵاتییانی ناوچەكە هەستیان پێكردووە.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتەكە كە ئاماژەی پێكردووە كاتژمێر 3:31 خولەكی ئەمڕۆ سێشەممە بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری رێختەر و بە دووری 15 كیلۆمەتر لە باكووری خۆرئاوای پارێزگای دهۆك روویداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هاوڵاتییانی نیشتەجێی ناوچەكە هەستیان بە بومەلەرزەكە كردووە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی نەبووە.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: دڵنیاین كوردستان و كەتەلۆنیا بە سەربەخۆیی دەگەن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هەرگیز ناو و یادی شەهید ئاكام لەبیرناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share