ئومێد خۆشناو: دڵنیاین كوردستان و كەتەلۆنیا بە سەربەخۆیی دەگەن

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، دڵنیاین لە داهاتوودا هەردوو هەرێمی كوردستان و كەتەلۆنیا بە سەربەخۆیی دەگەن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ كەتەلۆنیا پەیوەندییمان لە زۆربواردا هەیە و دەمانەوێت پەیوەندییەكان لە بواری وەرزشدا بەرەوپێشببەین و دڵنیاین لەوەی كە هەردوولامان بەو سەربەخۆییە دەگەین كە قوربانیمان بۆی داوە و دەیان كارەساتمان بەسەرهاتووە.

وتیشی، “لە هەرێمی كوردستان هاندەری زۆری بەشەرلۆنەمان هەیە و كاتێك یاری بەرشەلۆنە دەبێت شەقامەكانی ئێمەش پڕدەبن لە هاندەران و بە تامەزرۆوە بینەری یارییەكانیان دەبن”.

ئاشكراشیكرد، ئامانجمان ئەوەیە پەیوەندی و رایەڵەكانمان لەگەڵ بەرشەلۆنە زیاتر بكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد كە بەهۆی بەجێهشتنی پاشماوەی خۆڵ وخاشاك ناوچەكە دەشێوێت.…
Total
0
Share