وەزیری دارایی گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری لەبانکی رەشید واژوو کرد.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە 11ی کانونی یەکەم، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە شاری بەغداد گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری وەک قەرز لە رێگای بانکی رەشیدەوە واژوو کرد.
باس لەوەش دەکات، لەچەند رۆژی رابردوشدا بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد سەرجەم رێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دینارمان لە رێگای بانکەکانی رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە واژوو کردووە.
وەزارەتەکە دەڵێت، چاوەڕوانین لەنزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.