سەعدی پیرە: پێویستە كێشەی مامۆستایان چارەسەربكرێت

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە نیگەرانییەكانی مامۆستایان تێدەگەین و پێویستە لە هەمووان زووتر كێشەكانیان چارەسەربكرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، پێویستە هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لەسەر مووچەی مووچەخۆران بگەنە رێككەوتن.

سەبارەت بە ئەگەری پاشەكەوتكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵیش وتی، “لە رابردوودا هەموو دەستكارییەكی مووچە بە ناوی پاشكەوت دەنگ و رەنگی باش نەبوو، دووبارەكردنەوەی خراپتر دەبێت” ئەوەشی وت، “ئێمە دەخوازین خانەنشین و مووچەخۆران سەری مانگ بەشێوەیەكی رێكخراو مووچەی خۆیان وەربگرن”.

دەربارەی گرفتی خوێندن لە بەشێكی بەرچاوی هەرێمی كوردستان و بایكۆتكردنی مامۆستایانیش لە دوو پارێزگای هەرێم و ئیدارە سەربەخۆكان وتەبێژی یەكێتی ئەوەی خستەڕوو كە لە نیگەرانییەكانی مامۆستایان تێدەگەن و، پێویستە مامۆستایان زیاتر لە هەمووان و زووتر كێشەكانیان چارەسەربكرێت.

دووپاتیشیكردەوە، مانگرتنی مامۆستایان بووەتەهۆی ئەوەی سەدان هەزار خوێندكار بێ خوێندن بمێننەوە، ئەمەش كێشە دروستدەكات، كارەساتێكی گەورەشە ئەگەر خوێندكاران ساڵێكی خوێندنیان بفەوتێت.

دەربارەی ئەو سكاڵایەش كە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە دادگای فیدراڵی تۆماریكردووە سەعدی پیرە روونیكردەوە، سكاڵا لەسەر یاسای ژمارە 1ی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، باسی كورسیی هیچ پێكهاتەیەك نەكراوە.

ئەوەشی وت، ئەگەر پێكهاتەیەك گومانی هەیە، پێدەچێت خۆی كاندید بێت و بیەوێت دەنگی گوماناوی بێنێت، ئەوەش شیوەنی بۆ پۆستەكەی خۆیەتی نەك بەرگریكردن بێت لە مافی پێكهاتەكان.

ئەو وتانەی وتەبێژی یەكێتی ئەمڕۆ دوای سەردانی دەستەیەكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بوو بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە هەولێر كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە لۆرانس لیو، راوێژكاری پێشكەوتووی نەتەوە یەكگرتووەكان و عەزیزە هود، راوێژكاری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر.

بابەتی پێشتر

دادگای لێکۆڵێنەوەی ناوەندیی رەسافە دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکاری راگەیاند

بابەتی دواتر

پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک بەهۆی غازەوە خنکا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی غازی زۆپاوە منداڵێک لە ناحیەی عەربەت خنکاوە، ئەوەش دوای ئەوەی دایکی لەبەردەم زۆپاکەدا جێیهێشتبوو. دابان…
Total
0
Share