وادەی ناردنی مووچەی پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی كارەبا دیاریكرا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن بەغداوە رەوانەبكرێت و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، “مووچەی وەزارەتی كارەبا گرفتی نەماوە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێردرێت”.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینییان كردووە و هیچ گرفتێك لە لیستەكاندا نەبووە، پێشتریش دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم سەردانیان كردوون و هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی پەرلەمانی كوردستاندا نەبووە.
وتیشی، ” ناردنی مووچەی پەرلەمانی كوردستان پەیوەستە بە تەواوكردنی رێكارە كارگێڕییەكان و چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا مووچەی مووچەخۆرانی پەرلەمان بنێردرێت”.

لەبارەی ناردنی مووچەی وەزارەتی كارەباوە، غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چەند تێبینییەك لە لیستی وەزارەتی كارەبا هەبووە و وردبینی كراوە و چارەسەركراون و چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی كارەبا لەلایەن بەغداوە بنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: داوامانکردووە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی هەڵەبجە بکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، داوای قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی هەڵەبجەمان کردووە و خاوەنی باخە سووتاوەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە. نوخشە ناسیح،…
زیاتر ببینە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خات

لیژنه‌ هاو‌به‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان خواردنی سه‌ردانه‌پۆشراو…
Total
0
Share