وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەوامی سەرجەم خوێندنگەکانی راگرت

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەوامی سەرجەم خوێندنگە حکومی و ئەهلییەکانی راگرت.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە نووسراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سبەینێ سێشەمەوە دەوامی سەرجەم خوێندنگە ئەهلی و حکومییەکان رادەگیرێت بۆ ماوەی یەک هەفتە.

ئاشکراشیکرد، هەر لایەنێک پابەند نەبێت رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە.

بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە لەسەر داواکاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقە، بە مەبەستی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن لە 18 ی ئەم مانگەدا.

بابەتی پێشتر

وەزیری خوێندنی باڵا: دەرماڵەی خوێندکاران رانەگیراوە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێنجشەممەی داهاتوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییدەکرێتەوە. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەی رۆژی…
Total
0
Share