وەزیری خوێندنی باڵا: دەرماڵەی خوێندکاران رانەگیراوە

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی رایگەیاند، دەرماڵەی خوێندکاران رانەگیراوە، ئەوەی کە هەیە پەیوەندی بە کێشەی نەمانی پارە و سیولەوە هەیە.

د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە 18 ی حوزەیرانی ئەمساڵ بڕیاری دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانمان بۆ هاتووە و ئێمە گشتاندنمان بۆ کردووە بۆ سەرجەم زانکۆکان، هەموو زانکۆکان لیستەکانیان بۆ گەنجینەکان ناردووە، ئەگەر کێشەیەک هەبێت کێشەی نەبوونی پارە و سیولەیە کە ئەوە لە تایبەتمەندی ئێمەوە نییە.

سەبارەت بە راگرتنی دەوام لە زانکۆی سلێمانی لە ماوەی رابردوودا، د. ئارام ئاشکرایکرد، لە چێوەی ئەو رۆژمێرەی کە پێشتر دانراوە دەرنەچووە و هیچ کێشەیەکمان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی زاخۆ: بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن 15 کەس دەستگیرکران

پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی 15 کەسی بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگەیاند. ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە بڵاوکراوەیەکی…
Total
0
Share